ئه‌یلوول 07, 2022 11:48 Asia/Tehran
  • داکۆکیی ھاندەرانی تیپێکی تۆپی پێی پۆرتۆگال لە فەلەستین

ھاندەرانی تیپی تۆپی پێی «بەنفیکا»ی پۆرتۆگال پشتگریی فەلەستینیان کرد.

هاندەرانی تیپی تۆپی پێی «بەنفیکا»ی پۆرتۆگال لە ڕووبەڕوو بوونەوەی تیپەکەی ڕژێمی داگیرکەری زایونی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، پارچەنووسی «فەلەستین ئازادە»یان وەک نیشانەی داکۆکی لە گەلی فەلەستین بەرز کردەوە.

پرسی فەلەستینی بۆ موسڵمانانی جیهان و هەموو مرۆڤەکان پرسێکی مافی مرۆڤیەو داگیرکردنی وڵاتێک بە زۆر و کوشتن و بڕی خەڵکی ئەم سەرزەوینە بە بیانووی جۆربەجۆر، رژێمی زایۆنیی لە جیهاندا وەک رژێمێکی بکوژ و رەگەزپەرست ناساندووە.

جیالە پشتیوانیی وەرزشوانانی دیار و هاندەرانی تۆپی پێ لە  پرسی فەلەستین، نموونەگەلێکی دیاری ئەو پاڵەوانانەش دەبینین کە واوەتر لە پشتیوانیی زارەکی ، لە کردەوەدا بەرامبەر بە رژێمی داگیرکەری قودس وەستاون و دژایەتیی دەکەن.

ئەو وەرزشوانە بیرئازادانەی کە بە کشانەوە لە کێبەرکێ لەگەڵ وەرزشوانانی ڕژێمی زایۆنی، بوونەتە چقڵی چاوی دوژمنانی ئیسلام و مرۆڤایەتی. ھەڵوێستی ئەم جۆرە وەرزشوانانە ھێندە بایەخمەندو مرۆڤانەیە کە تەنانەت چەندین ساڵ بێبەشکرانیان لەلایەن دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانەوە بە ئانتریکی ئیستیکباری جیھانیش  لەو ھەڵوێستەیان پاشگەزیان ناکاتەوە.

سەرپەیڤ