ئه‌یلوول 15, 2022 16:40 Asia/Tehran
  •  ئێران بووبە جێگری پاڵەوان لە شەترەنجی خوێندکارانی جیھان

تیپی ئێران بووبە جێگری پاڵەوانی بەشی بلیتس «بە بروسکە»ی کێبەرکێکانی شەترەنجی خوێندکارانی جیھان.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، لە درێژەی کێبەرکێی شەترەنجی خوێندکارانی جیهانی لە بەلژیکا، بەشی بلیتس «بەبروسکە» بەڕێوەبراو تیپی پۆڵەندا بە ٢٠ خاڵەوە سەرکەوتنی بەدەستهێنا و هەڵبژاردەی ئێرانیش بە ١٨.٥ خاڵ پلەی دووھەمی دەست کەوت.

تیپی فەرەنساش بە ١٥ خاڵەوە لە پلەی سێھەم دا گیرسایەوە.

ھەروەھا لە بەشی تاکەکەسی دا مامۆستای نێونەتەوەیی ئافرەتان «مینا عەلی نەسەب» بە ٦ خاڵەوە ناسناوی سێھەمی دەست خست و مامۆستای فیدە«ئارەش داغلی»ش ھەر بەو ڕادەخاڵە لە بەشی کوڕان دا بوو بە سێھەم.

کێبەرکێی شەترەنجی خوێندکارانی جیهان ١٢ ھەتا ١٨ی سپتەمبەر لە «ئانتورپ»بەلژیکا بەرڕێوە دەچێت.

 

سەرپەیڤ