ئێران بوو بە پاڵەوانی شەترەنجی خوێندکارانی جیهان
ئهیلوول 17, 2022 21:37 Asia/Tehran
پێشبڕکێی جیهانیی شەترەنجی خوێندکاران بە پاڵەوانەتیی ئێران و بردنەوەی مەدالیای زێڕ لە لایەن ئارەش داغلی کۆتایی پێهات.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئێران پرێس، هەڵبژاردەی شەترەنجی نیشتمانیی خوێندکارانی ئێران لە دوایین گەڕی ئەم یاریانەدا 1.5 خاڵی بەنرخی بردەوە و بە 19 خاڵ لەم پێشبڕکێکەدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
هەڵبژاردەی پۆڵەندا بە 18.5 خاڵ بە پلەی دووەم و ئەڵمانیاش بە 17 خاڵ بە پلەی سێھەم گەیشتن. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە پاڵەوانێتی جیهانیی شەترەنجی خوێندکاران لە ٢١-٢٧ی ئەیلول لە شاری ئەنتۆربی بەلژیک بەڕێوەچوو.