تشرینی یه‌که‌م 09, 2022 10:55 Asia/Tehran
  • هەڵبژاردەی ئێران بوو بە باشترین یاریزانی جامی نەتەوەکانی فوتساڵی ئاسیا

«موسلیم ئەولاد قوباد» یاریزانی هەڵبژاردەی فوتساڵی ئێران، وەک باشترین یاریزانی جامی نەتەوەکانی فوتساڵی ئاسیای ٢٠٢٢ هەڵبژێردرا.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئێران پرێس، «موسلیم ئەولاد قوباد»، یاریزانی هەڵبژاردەی فوتساڵی ئێران و یانەی پالمای ئیسپانی وەک باشترین یاریزانی جامی نەتەوەکانی فوتساڵی ئاسیای ٢٠٢٢ هەڵبژێردرا.

هەروەها «حوسێن تەیبی» کاپتنی هەڵبژاردەی نەتەوەیی فوتساڵی ئێران وەک گۆڵکاری ئەم پێشبڕکێیە هەڵبژێردرا و پێڵاوی زێڕینی بردەوە.

«تەیبی» لە ساڵانی ٢٠١٤ و ٢٠١٨ بە تۆمارکردنی ١٤ و ١٥ گۆڵ ئەم ناسناوەی بەدەستهێنا.

هه‌روه‌ها هه‌ڵبژارده‌ی فوتساڵی ئێران له‌ یاریی کۆتایی جامی نه‌ته‌وه‌کانی ئاسیا به‌رامبه‌ر ژاپۆن به‌ ئه‌نجامی 3-2 دۆڕا و بوو به‌ دووھه‌مینی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه‌.

سەرپەیڤ