تشرینی یه‌که‌م 09, 2022 14:07 Asia/Tehran
  • یاریزانێکی ئێرانیی تۆپی پێ، پیاوی ژمارە یەکی خولی پۆرتۆگالە

یاریزانە ئێرانییەکەی تۆپی پێی یانەی «پۆرتۆ» بوو بە باشترین یاریزانی خولی پۆرتۆگال.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، «مەهدی تارمی» هێرشبەری هەڵبژاردەی ئێران لەم ڕۆژانەدا لەگەڵ «پۆرتۆ» لە خولی نایابی پورتوگال ئاستێکی نایاب پیشان دەدات. لەم ڕووەوە ماڵپەڕی "گۆڵ پۆینت" ئەمڕۆ هەڵسەنگاندنی بۆ باشترین یاریزانانی مانگی ئەیلولی خولی نایابی پورتوگال کرد.

تارمی ئەستێرەی ئێرانیی یانەی پۆرتۆ کە مانگی رابردوو چەند جارێک بوو بە باشترین یاریزانی یاریگا  بە کۆکردنەوەی ٧.٤٦ وەک باشترین یاریزانی مانگ لە خولی پورتوگال دا هەڵبژێردرا.

ئەم میدیا پورتوگالییە تیپی هەڵبژێردراوی مانگی ناساند کە تیایدا «تارمی»ی پێشەنگی هێڵی هێرشبەری ئەم تیپە بوو و لە باشترین یاریزانەکانی حەوتە دەھاتە ئەژمار.

«تارمی» لە دوو مانگی ڕابردوودا لەلایەن یانەی پۆرتۆوە وەک باشترین یاریزانی مانگ هەڵبژێردرا.

سەرپەیڤ