تشرینی یه‌که‌م 11, 2022 16:18 Asia/Tehran
  • بڵاوکردنەوەی کتێبی فەتوای مێژوویی ڕابەری مەزنی شۆڕش لە پاکستان

کتێبی فەتوای مێژوویی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی سەبارەت بە «حەرام بوونی سوکایەتی کردن بە پیرۆزایەتییەکانی سوننەکان» لە لایەن ڕاوێژکاری فەرهەنگیی باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پاکستان بە زمانی ئوردو چاپ و بڵاو کرایەوە.

ئەم کتێبە فەتوای ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی سەبارەت بە «حەرام بوونی سوکایەتی کردن بە پیرۆزایەتییەکانی سوننەکان» و بۆچوونی زانایانی جیهانی ئیسلام لەمەڕ فەتوا مێژووییەکەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی لەخۆگرتووە.

«ئیحسان خوزاعی» ڕاوێژکاری فەرهەنگیی ئێران لە ئیسلام ئاباد سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی ئەم کتێبە وتویەتی: ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە بۆنە جیاوازەکاندا ڕۆشنایی خستووەتە سەر کردەوەکانی دوژمن بۆ دابەشکردنی ئوممەتی ئیسلامی و موسڵمانانی لە لێکەوتە ترسناکەکانی ئەو دووبەرەکییە ئاگادار کردووەتەوە.

ڕاوێژکاری فەرهەنگیی ئێران لە پاکستان وتیشی: ئێستاش «ئایەتوڵڵا خامنەیی» ڕابەری مەزنی شۆڕش هەموو هەوڵ و پەرۆشییەکی نزیک کردنەوەی ئایینزاکانی ئیسلامییەکانەو ئەمەش بە ڕوونی لە هەڵوێستەکانیدا دیارە.

خوزاعی وتیشی: بڵاوکردنەوەی ئەم کتێبە کە بە بۆنەی حەوتەی وەحدەت و یەکڕیزی ئەنجام دراوە، کاریگەرە لە پێشخستنی نزیکبوونەوەی ئایینزا ئیسلامیەکان و بناغە بۆ یەکڕیزیی زیاتری موسڵمانان ڕۆ دەنێت.

کتێبی فەتوا مێژووییەکە ڕابەری مەزنی شۆڕش بە شێوەی ئەلیکترۆنی چاپ کراوە و خراوەتە بەردەستی ئەو کەسانەی کە حەز بە زمانی ئوردو دەکەن.

سەرپەیڤ