تشرینی یه‌که‌م 21, 2022 12:27 Asia/Tehran
  • چوار میدالیای ڕەنگاوڕەنگی یاریزانانی شەترەنجی ئێران لە کێبەرکێی پاڵەوانەتیی ستانداردی ئاسیا

یاریزانانی شەترەنجی ئێران لە کێبەرکێی ستانداردی پاڵەوانەتیی ھەموو ڕیزێکی تەمەنی ئاسیا میدالیایایەکی زێڕ، دوو زیو و میدالیایەکی برۆنزیان بردەوە.

بەپێی راپۆرتی ئیرنا، کێبەرکێی ستانداردی پاڵەوانەتیی تەمەنە جۆربەجۆرەکانی ئاسیا لە هەردوو بەشی کوڕان و کچان لە ١٥ تا ٢٠ی ئۆکتۆبەر بە بەشداریی ٤٥٦ یاریزان لە سەرانسەری ئاسیا لە ٩ خولدا بە میوانداریی ئەندۆنێزیا بەڕێوە برا.

لە کۆتایی ئەم پێشبڕکێیەدا «سەلما ھیمەتییان» لە ڕیزی تەمەنی ژێر ٨ ساڵانی کچان بە کۆکردنەوەی ٧.٥ خاڵ میدالیای زێڕی بەوپەڕی ھێزمەندییەوە بەدەست هێنا.

«سەیید کیان قورەیشی» بە کۆکردنەوەی ٧.٥ خاڵ ھاوتەریب لەگەڵ براوەی پلەی یەکەم میدالیای زیوی ئەم پێشبڕکێیەی بردەوە. «سەیید کیان قورەیشی» پێشتر لە بەشی خێرای پێشبڕکێکەدا لە تیپی خوار ٨ ساڵی ئازاددا  میدالیای زێڕی لە ئاستی تاک و ھەروەھا زیوی بەدەست هێنا بوو.

هەروەها «کوروش بولەند نەزەر» لە بەشی خوار ٨ ساڵی کوڕان بە کۆکردنەوەی ٧ خاڵ میدالیای برۆنزی بەدەست هێنا. ئەمیش پێشتر لە پێشبڕکێی خێرادا میدالیای زیوی تاکەکەسی و بە کۆمەڵی خوار تەمەن ٨ ساڵی بەدەست هێنابوو.

هەروەها تیپی خوار ٨ ساڵانی ئازادی کوڕان کە پێکهاتووە لە «سەیید کیان قورەیشی» و «کوروۆش بولەند نەزەر»وەک بەشی خێرا میدالیای زیوی گروپیی ئەم کێبەرکێیانەی بەدەست هێنا.

لە ڕیزبەندیی تیپەکانیشدا تیپی ئێران لە دوای ڤیەتنام و هیندستان پلەی سێیەمی بەدەست هێنا.

تیمی شەترەنجی تەمەن جۆربەجۆرەکانی ئێران، بە ھاوڕێیەتیی مامۆستای فیدە «محەممەد ڕەزا ئەفشاری» و داوەری فیدە «وەحیدە سەوابیە» وەک ڕاھێنەرو داوەر ڕەوانەی کێبەرکێی ئاسیایی لە ئەندۆنێزیا کراون.

سەرپەیڤ