هەشت میدالیا، دەستکەوتی هەڵبژاردەی نیشتیمانیی کیک بۆکسینگی ئێرانە لە کێبەرکێی جیهانی دا
هەڵبژاردەی نیشتمانیی کیک بۆکسینگی ڤاسکۆی ئێران لە کێبەرکێی جیهانیی ٢٠٢٢ لە ئیتالیا بە بردنەوەی چوار میدالیای زێڕ و ٤ میدالیای زیو کۆتایی بە کارەکانی هێنا.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی سەدا و سیما، تیپی نیشتمانیی کیک بۆکسینگی ڤاسکۆ لە فیدراسیۆنی ئەنجومەنەکانی وەرزشی جەنگاوەریی ئێران بە پێکھاتەی ١٦ کەسەی خۆی لە ماوەی چوار ڕۆژدا لەگەڵ ڕکابەرەکانی لە ٣٩ وڵات لە شاری ڕۆمای پایتەختی ئیتالیا کێبەرکێی کرد کە لە کۆتایی دا لە ئاستی تازە لاوان دا «ئاریا ئەحمەدی» لە کێشی ژێر٦٠ کیلۆگرام، لە بەشی تەمەنداران«ئارمان مورادی» لە کێشی ژێر ٧٥ کیلۆگرام و لە بەشی پێشەنگاندا «حوسێن عەلایی» لە کێشی ژێر٨٠ کیلۆ گرام میدالیای زێڕیان بەدەست هێنا.
ههروهها چوار میدالیای زیوی ئێرانیش لەم کێبەرکێیانەدا لە ئاستی تەمەنداران له لایهن «مهلهک محهممهد قاسمی» لە کێشی ژێر 85 کیلۆگرام و «عهلی موئمینی قەهی» لە کێشی ژێر 75 کیلۆگرام و «محهمهد تورک» لە سەرەوەی 100 کیلۆگرام و «کامبیز بابایی» له کاتای پێشەنگاندا، مسۆگەر کرا.