تشرینی یه‌که‌م 26, 2022 10:43 Asia/Tehran
  • ھیندییەکان داوای گەڕاندنەوەی ئەڵماسی کێوی نوور لە «ڕیشی سوناک» دەکەن

یەکەم کاردانەوەی بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەرامبەر بە بەئەستۆ گرتنی پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی بەریتانیا لە لایەن «ریشی سوناک»ەوە گەڕاندنەوەی ئەڵماسی کێوی نوورە بۆ هیندستان.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیرنا، یەکەم کاردانەوەی بەکارهێنەرانی هیندستان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دا لە بەرامبەر وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە لایەن «ریشی سوناک»ەوە، گەڕاندنەوەی سامانی تاڵان کراوی ئەم وڵاتە بووە.

سوناک یەکەم سەرۆکوەزیرانی بەڕەچەڵەک هیندییە لە مێژووی بەریتانیادا.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە هیندستان داوای گەڕاندنەوەی ئەڵماسی کێوی نووریان کردبوو بۆ وڵاتەکەیان.

لەمێژە هیندستان داوای گەڕاندنەوەی ئەڵماسی عەیارە 105 قیراتییەکەی کێوی نوور دەکات کە بەهاکەی 591 ملیۆن دۆلارەو خراوەتە سەر تاجەکەی شاژنی بەریتانیا.

بەپێی ئاماری ئەنجومەنی شاهانە، ئەو ئەڵماسە ناکۆکی لەسەرە لە ساڵی ١٨٤٩ لە چوارچێوەی پەیمانی لاهور لەلایەن دوا ئیمپراتۆری هیندستانەوە کە تەمەنی ١١ ساڵ بووە، ڕادەستی شاژنە ڤیکتۆریا کراوە.

هیندستان لە دوای سەربەخۆیی خۆی لە ساڵی ١٩٤٧ەوە بەردەوام داوای گەڕانەوەی ئەم ئەڵماسە دەکات. لە کاتی مردنی شاژن ئەلیزابێت دا، بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە هیندستان هەڵمەتێکی زۆریان بۆ گەڕاندنەوەی ئەڵماسەکە دەست پێ کردووە.

سەرپەیڤ