تشرینی یه‌که‌م 30, 2022 11:12 Asia/Tehran
  • هەڵکشانی چوار پلەیی باڵەی لاوانی ئێران لە جیهاندا

تیپی باڵەی کوڕانی لاوی ئێران لە ڕیزبەندیی فیدراسیۆنی باڵەی جیهانیدا چوار پلە بەرزبووەوە و پلەی هەشتەمی ڕیزبەندییەکەی بەدەستهێنا.

فیدراسیۆنی باڵەی جیهانی دوایین ڕیزبەندیی تیپەکانی کوڕانی خوار تەمەنی ٢١ ساڵی ڕاگەیاند و بە پشتبەستن بەم ڕیزبەندییە، تیپی باڵەی لاوانی ئێران بە کۆکردنەوەی ٥٥ خاڵ و چوار پلە لە پلەی هەشتەمی جیهاندا ڕاوەستاوە.

بە پێی ڕاپۆرتی فیدراسیۆنی باڵە، لە ڕیزبەندیی فیدراسیۆنی باڵەی جیهانی بۆ تیپە نیشتیمانییەکانی باڵەی لاوانی خوار تەمەنی ٢١ ساڵ، باڵەی لاوانی ئێران بە کۆکردنەوەی ٥٥ خاڵ لە پلەی هەشتەمدایە.

بەڕازیل بە کۆکردنەوەی ٧٠ خاڵ لە پێش ئێران و لە پلەی حەوتەمدایە.

لەم ڕیزبەندییەدا، ئیتاڵیا، هۆڵەندا و ئەرژەنتین بە کۆکردنەوەی ١٣٠، ١٠٦ و ٩٦ خاڵ لە پلەی یەکەم تا سێیەم دان.

ڕووسیا، بەلژیکا و بۆلگاریا بە ڕێککەوت پلەکانی چوارەم تا شەشەمیان بەدەست هێنا. ڕووسیا 90 خاڵ و هەڵبژاردەی بەلژیکا و 78 و بولگاریا 72 خاڵیان هەیە.

٢١ـەمین خولی کێبەرکێکانی باڵەی لاوانی خوار ٢٠ ساڵانی ئاسیا، ڕۆژی دووشەممە، حەوتەمی خەرمانان کۆتایی هات و هەڵبژاردەی لاوانی ئێران پاڵەوانیەتییەکەی بەدەستهێنا.

سەرپەیڤ