تشرینی دووه‌م 01, 2022 14:54 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی خوێندکارانی ئێرانی لە پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی داھێنانی پاک و بووژان ھەڵگر

کۆمەڵێک لە خوێندکارانی بواری ئەندازیاریی ڕستنی زانکۆی پیشەسازیی «ئەمیرکەبیر»ی ئێران لە پێشبڕکێی نێودەوڵەتی داھێنانی پاک و بووژان ھەڵگر گەییشتنە قۆناغی کۆتایی.

 داھێنانی پاک و بووژان ھەڵگر ناوی گەڵاڵەیەکە بۆ ئەو کەسانەی کە لە پیشەسازیی ڕستن دا لە سەرتاسەری جیهان کار دەکەن و دەتوانن بۆ بەدەستهێنانی شێوازی پاک و پاوەجێ لە بواری بووژاندنەوەی کەل و پەلی بەکارھاتووی ڕستن و قوماش چالاکی بنوێنن و بەشدارییان ھەبێت.

ئامانج لە داھێنانی بووژاندنەوەی پاک، پەیجۆر کردنی شێوازگەلی باشاندنە بۆ بەکارھێنانی دووبارەی زبڵ و بەرماوەی پیشەسازیی ڕستن لەوانە جل و بەرگ و کەرەستەی کیمیایی بە مەبەستی خستنەوە گەڕیان لە ڕەوتی وەبەرھێناندا.

بەھرە وەرگرتن لە پرۆژەی داھێنانی نوێ لە ئاراستەی دۆزینەوەی ڕێگاگەلی خاوێن تر بۆ پاک کردنەوەی بەرماوە، کەم کرانەوەی ڕادەی بەکارھێنانی وزە و دابەزاندنی ئاستی پیس کردنی ژینگە ئامانجێکی دیکەی ئەم گەڵاڵەیە دێتە ئەژمار.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە پێشبڕکێی نێونەتەوەیی داھێنانی بووژاندنەوەی پاک زیاتر لە ٤٠٠ چالاک لە ٧١ ناوەندی خوێندنی باڵا لە پێنج کیشوەری جیھان بەشدارییان کردو لە ئەنجام دا شەش گروپی یەک تا چوار کەسی وەک پاڵێوراوانی قۆناغی کۆتایی هەڵبژێردران. لەم ئاراستەیەدا گروپێکی چوارکەسەی خوێندکارانی بواری ئەندازیاریی ڕستنی زانکۆی پیشەسازیی «ئەمیرکەبیر»ی ئێرانیش بەشداریی ململانێکەیان کرد کە گەییشتنە قۆناغی کۆتایی.

ئەم پێشبڕکێیە سێ براوەی دەبێت کە بە ھۆی ڕاپرسیی گشتییەوە دیاری دەکرێن.

 

سەرپەیڤ