تشرینی دووه‌م 04, 2022 03:49 Asia/Tehran
  • جامی نێوان کیشوەریی تۆپی پێی کەناراوی؛ ئێران بەپەڕینەوەی لە بەربەستی ژاپۆن بوو بە سەرپەڕ

هەڵبژاردەی نیشتمانیی تۆپی پێی کەناراوەکانی ئێران دوای سەرکەوتن بەسەر ژاپۆن دا، وەک سەرپەڕ گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، هەڵبژاردەی نیشتمانیی تۆپی پێی کەناراوەکانی ئێران شەوی پێنجشەممە لەسەر ھەینی لە دوایین یاریی خۆی دا لە قۆناغی گروپیی جامی نێوان کیشوەرەکان بە میوانداریی یاریگای «کایت بیچ» لە دوبەی بۆ ژاپۆن چووە مەیدانەوەو توانی بە دەرەنجامی ٤ بە ٣ لە خەنیمە ئاسیاییەکەی دا بباتەوە.

ئا بەمجۆرە تیپەکەی ئێران بە دەستخستنی سێ سەرکەوتن لە بەرامبەر تیپەکانی پاراگۆئە، ئەمریکاو ژاپۆن خاڵەکانی بکات بە ٩ و وەک سەرپەڕی گروپی دووھەم بگاتە قۆناغی پێش کۆتایی.

ئێران ڕۆژی شەممە لە قۆناغی پێش کۆتایی کێبەرکێکان بۆ ئیمارات دەچێتە مەیدانەوە.

ڕووبەڕوو بوونەوەکەی دیکەی قۆناغی پێش کۆتاییش لە نێوان تیپەکانی پاراگۆئەو برازیل ئەنجام دەگرێت.

سەرپەیڤ