تشرینی دووه‌م 05, 2022 07:35 Asia/Tehran
  • کێبەرکێی جیهانیی ٢٠٢٢ لە بۆسنە؛ سەرکەوتنی تیپی نیشتیمانیی باڵەی دانیشتانێی پیاوانی ئێران لە یەکەم هەنگاودا

پیاوانی باڵەی دانیشتانێی ئێران لە کێبەرکێی جیهانیدا بەرامبەر هەڵبژاردەی عێراق سەرکەوتنیان بەدەستهێنا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، هەڵبژاردەی نیشتمانیی باڵەی دانیشتانێی پیاوانی ئێران ڕۆژی هەینی لە یەکەم یاریی خۆیدا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی عێراق بووەوە، کە بە ئەنجامی ٣-٠ لە بەرژەوەندیی شاگردەکانی ڕەزایی کۆتایی هات.

هەڵبژاردەی ئێران لە کۆمەڵەی یەکەمدا بە ئەنجامی 25-11، کۆمەڵەی دووەم بە ئەنجامی 25-17 و کۆمەڵەی سێیەمیش بە ئەنجامی 25-15 لە بەرامبەر ڕکابەرەکەی سەرکەوتنی تۆمار کرد.

هەڵبژاردەی باڵەی دانیشتانێی پیاوانی ئێران ئەمڕۆ شەممە لە دووهەمین یاری خۆیدا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی کازاخستان دەبێتەوە.

سەرپەیڤ