تشرینی دووه‌م 08, 2022 09:54 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی ئێران بەسەر ژاپۆن و ھەڵکشان بۆ قۆناغی داهاتوو لە کێبەرکێی جیهانی باڵەی دانیشتانێ دا

تیپی نیشتیمانیی باڵەی دانیشتانێی پیاوانی ئێران بە سەرکەوتن بە سەر تیپی نیشتیمانیی باڵەی دانیشتانێی پیاوانی ژاپۆن، بۆ قۆناغی دواتری ئەم کێبەرکێ جیھانییە ھەڵکشا.

تیپی نیشتیمانیی باڵەی دانیشتانێی پیاوانی ئێران ڕۆژی دووشەممە لە «سارایێڤۆ»ی پایتەختی «بۆسنە-هێرزێگۆڤین» لە درێژەی پاڵەوانێتی جیهانیی باڵەی دانیشتانێی پیاوان ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی باڵەی دانیشتانێی پیاوانی ژاپۆن بووەوە و بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر ئەم تیپەی بردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئێران پرێس، تیپی باڵەی دانیشتانێی پیاوانی ئێران بە ئەنجامی ٢٥-٥، ٢٥-٩ و ٢٥-١٨ لە بەرامبەر تیپی باڵەی دانیشتانێی پیاوانی ژاپۆن سەرکەوتنی بەدەست هێنا.

هەڵبژاردەی باڵەی دانیشتانێی پیاوانی ئێران پێشتر تیپەکانی عێراق، کۆرۆڤاسیا و کازاخستانی لە قۆناغی گروپی دا بردبووەوەو لە ئێستادا وەک هەڵبژاردەی یەکەم لە گروپەی خۆی بۆ قۆناغی دواتر ھەڵکشاوە.

تیپی نیشتیمانیی باڵەی دانیشتانێی پیاوانی ئێران ، توانی بە حەوت پاڵەوانێتی و پلەیەکی دووەم و سێ پلەی سێهەم لە کێبەرکێی جیھانیی باڵەی دانیشتانێ دا ڕەچە بشکێنێ و تیپەکانی بۆسنە و هۆڵەنداش لە پلەی دووەم و سێهەمدان.

سەرپەیڤ