تشرینی دووه‌م 09, 2022 07:00 Asia/Tehran
  • ئەمریکا لە باڵەی دانیشتانێی پاڵەوانێتی جیهان دا لە بەرامبەر ئێران شکستی ھێنا

هەڵبژاردەی بالەی دانیشتانێی پیاوانی ئێران بە بردنەوەی 3-0 لە ئەمەریکا بۆ قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتیی جیهانی ھەڵکشاو هەنگاوێکی تر لە بەدەستهێنانی پشکی یارییەکانی پارائۆلەمپیکی پاریس نزیک یووەوە.

کێبەرکێی  باڵەی دانیشتانێی پاڵەوانێتی جیهان لە ٤ ھەتا ٢٠ی ئەم مانگە لە بۆسنە و هەرزەگۆڤین خەریکە بەڕێوەدەچێت.

تیمەکانی قۆناغی کۆتایی لە دووبەشی ئافرەتان و پیاوان مۆڵەتی بەشداری لە  یارییەکانی پارائۆلەمپیکی ٢٠٢٤ی پاریسیان دەست دەکەوێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، دیداری تیپەکانی باڵەی دانیشتانێی پیاوانی ئێران و ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە بەڕێوە براو شاگردانی «هادی ڕەزایی» سەرکەوتوو بوون لە شکست پێ هێنانی ڕکابەرەکەیان.

تیپی بالەی دانیشتانێی ئێران سێ سێتی یەک لە دوای یەک دا بە ئەنجامی ٢٥:١٨، ٢٥:١٥ و ٢٥:١٧ لە بەرامبەر ئەمریکا بەدەستهێنا.

ئەگەر تیپی باڵەی دانیشتانێی ئێران لە یاریی پێش کۆتاییدا سەرکەوتن بەدەست بهێنێت، ئەوا سەردەکەوێت بۆ یارییەکانی پارائۆلەمپیکی پاریس.

هەڵبژاردەی ئێران تا ئێستا ٩ جار بەشداریی یارییەکانی پارائۆلەمپیکدا کردووە و بەرھەمەکەی ٧ میدالیای زێڕ و ٢ میدالیای زیو بووە.

سەرپەیڤ