تشرینی دووه‌م 12, 2022 11:36 Asia/Tehran
  • ڕاگەیاندنی خشتەی بەرنامەکانی ھەڵبژاردەی گەلان بۆ ساڵی ٢٠٢٣؛ ڕووبەڕوو بوونەوەی پیاوانی باڵەی ئێران بەرامبەر بە ژاپۆن و هۆڵەندا و ئەمریکا

فیدراسیۆنی جیھانیی باڵە، خشتەی قۆناغی بەکۆمەڵی کێبەرکێی باڵەی ھەڵبژاردەی نەتەوەکانی ٢٠٢٣ی لە گروپی پیاواندا ڕاگەیاند و هەڵبژاردەی ئێرانیش لە وڵاتانی ژاپۆن و هۆڵندا و ئەمریکا دەچێتە مەیدانەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، قۆناغی بەرایی کێبەرکێی باڵەی خولی نەتەوەکانی ٢٠٢٣ بە بەشداریی ١٦ تیپ لە وڵاتانی کەنەدا، ئەمریکا، ئەرژەنتین، ئیتاڵیا، کوبا، ئەڵمانیا، هۆڵەندا، بەرازیل، ژاپۆن، فەرەنسا، چین، ئێران، پۆڵەندا، سربیا، بولگاریا و سلۆڤینیا لە گروپی پیاوان دەبێت.

بەپێی ئەو خشتەیەی کە فیدراسیۆنی جیھانیی باڵە ڕایگەیاندووە، حەوتەی یەکەمی خولی نەتەوەکانی ٢٠٢٣ لەلایەن هەردوو شاری ئۆتاوا لە کەنەدا و ناگۆیا لە ژاپۆن لە ٦ تا ١١ی حوزەیران کە هاوتەریبە لەگەڵ ١٦ تا ٢١ی حوزەیرانی ١٤٠٢ ، بەڕێوەدەچێت.

حەوتەی دووھەم بە میوانداریی ڕۆتەردام لە ھۆڵنداو ئۆرلێئان لە فەرەنسا لە بەرواری ٢٠ تا ٢٥ی ژوئەن (30ی جۆزەردان تا ٤ی پوشپەڕ) بەڕێوەدەچێت.

هەروەها حەوتەی سێیەم و کۆتایی قۆناغی سەرەتایی خولی نەتەوەکانی ٢٠٢٣ لە ٤ تا ٩ی ژولای ڕێکەوت لەگەڵ ١٣ بۆ ١٨ی پوشپەڕی ساڵی داهاتوو، لە دووشاری «ئاناهایم»ی ئەمریکا و «پاسای» فلیپین بەرپا دەکرێت.

پێویستە ئاماژە بەوەش بکرێت کە هەموو حەوتەیەک لە خولی نەتەوەکان دا هەر تیپێک لە پێنج یاریدا بەشداریی دەکات و بە گشتی ١٥ یاری ئەنجام دەدات و ئەنجامەکانیش لە خشتەیەکدا تۆمار دەکرێن.

سەرپەیڤ