تشرینی دووه‌م 12, 2022 14:15 Asia/Tehran
  • پاڵەوانێتی باڵەی دانیشتانێی ئێران لە پێشبڕکێکانی جیهاندا

کێبەرکێی جیهانیی باڵەی دانیشتانێی پیاوان بە پاڵەوانێتیی هەڵبژاردەی ئێران کۆتایی هات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئێوارەی ڕۆژی هەینی، هەڵبژاردەی باڵەی دانیشتانێی پیاوانی ئێران، لە یاریی کۆتاییدا بە سێ گۆڵی بێ قەرەبوو لە بۆسنە و هەرزەگۆڤینی بردەوە و ناسناوی پاڵەوانی جیهانی بەدەست هێنا.

هەڵبژاردەی ئێران لە سێتی یەکەم دا توانی سەرباری ئەو ھەموو ھەڵەیەی داوەرەکان، لە یارییەکی ھەنتسەبڕدا بە ئەنجامی ٢٦-٢٤ لە بۆسنە بباتەوە.

ئێران سەرەڕای دەستپێکی نایابی لە سێتی دووھەم دا  نەیتوانی ھەتا کۆتایی ئەو ڕەوتە  درەوشاوەیەی بەردەوام کات، بەڵام دواجار بە ئەنجامی ٣٢-٣٠ لە شکستپێهێنانی ڕکابەرە سەرسەختەکەی سەرکەوتوو بوو.

سەرەنجام شاگردانی «هادی ڕەزایی» بە ئەنجامی 25-12 سێتی سێهەمیان ھێزمەندانە کۆتایی پێ هێناو لە ئاکام دا هەڵبژاردەی ئێران توانی ئاھەنگی هەشتەمین پاڵەوانێتی جیهانیی خۆی لەبەردەم هاندەرانی هەڵبژاردەی خاوەن یاریگادا بگێڕێت.

هەڵبژاردەی ئێران لە حەوت یاری ئەم ماوەیەدا تەنانەت سێتێکیشی پێ نەدۆڕاندن.

هەروەها تیپی باڵەی دانیشتانێی ئێران و بۆسنە بە گەییشتن بە قۆناغی کۆتایی کێبڕکێی جیهانی، پشکی پارا ئۆڵۆمپیکی ٢٠٢٤ی پاریسیشیان بەدەستهێنا.

سەرپەیڤ