تشرینی دووه‌م 12, 2022 15:21 Asia/Tehran
  • پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک کۆمار دوابەدوای پاڵەوانێتی باڵەی دانیشتانێی ئێران لە کێبەرکێی جیهانی دا

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی،له پەیامێکدا وێڕای پیرۆزبایی بە پاڵەوان بوونی هەڵبژاردەی نیشتمانیی باڵەی دانیشتانێی پیاوانی ئێران لە کێبەرکێی پاڵەوانێتیی جیهانیدا، جەختی کرد: ڕاوەستانی پەیتاپەیتا لە سەر سەکۆکانی پاڵەوانێتی له ئاستی نێونەتەوەیی دا هێمای هێزو لێبڕاوی و ئیرادەی وەرزشوانانی ئەم وڵاتەیە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،«سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی» سەرۆک کۆماری ئێران ئەمڕۆ شەممە بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک ، پاڵەوانیەتیی جێی شانازیی تیپی باڵەی دانیشتانێی پیاوانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە خولی سێزدەیەمی کێبەرکێی جیهانیی باڵەی دانیشتانێی لە بۆسنە و هەرزەگۆڤین و بەشداری کردن لە پارائۆلەمپیکی ٢٠٢٤ ی پاریسی لە ڕاهێنەران و ئەندامانی تیپەکە پیرۆز کرد.

لەم پەیامەدا سەرۆک کۆمار سوپاس و پێزانینی دڵسۆزانەی بۆ سەرجەم بەشداربووان و ڕاهێنەران و بەتایبەتی پاڵەوانانی تیپی نیشتیمانیی باڵەی دانیشتانێ دەربڕی و هیوای تەندروستی و سەربەرزیی بۆ هەموو وەرزشوانانی وڵات خواست و لە خودای گەورە داوای بەردەوامیی سەرکەوتنی ئەو ئازیزانەی کرد.

تیپی نیشتیمانیی باڵەی دانیشتانێی ئێران ڕۆژی هەینی بە شکست پێ هێنانی بۆسنە کە میوانداری پاڵەوانیەتییە جیهانییەکان بوو، پلەی پاڵەوانێتیی جیهانیی پیاوانی بەدەست هێنا.

 

سەرپەیڤ