«تارمی» و «جەهانبەخش» و «ئازمون» ئەستێرەکانی ئێرانن لە مۆندیال
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i413002-تارمی_و_جەهانبەخش_و_ئازمون_ئەستێرەکانی_ئێرانن_لە_مۆندیال
بڵاوکراوەی تێلێگراف لە ڕاپۆرتێکدا باسی سێ یاریزانی هەڵبژاردەی ئێرانی کردووە وەک ئەستێرەکانی ئێران لە مۆندیاڵی جیهانیی ٢٠٢٢ ی قەتەر.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 17, 2022 13:30 Asia/Tehran
  • «تارمی» و «جەهانبەخش» و «ئازمون» ئەستێرەکانی ئێرانن لە مۆندیال

بڵاوکراوەی تێلێگراف لە ڕاپۆرتێکدا باسی سێ یاریزانی هەڵبژاردەی ئێرانی کردووە وەک ئەستێرەکانی ئێران لە مۆندیاڵی جیهانیی ٢٠٢٢ ی قەتەر.

بڵاوکراوەی تێلێگراف لەڕاپۆرتێکدا نووسیویەتی،«مەهدی تەریمی»،«عەلیرەزا جەهانبەخش» و «سەردار ئەزمون» ئەستێرەی ئێرانن لە جامی جیهانی ٢٠٢٢ی قەتەر.

ڕۆژنامەی تێلێگراف،لەڕاپۆرتەکەیدا، لێکۆڵینەوەی لە کۆمەڵەی دووەمی مۆندیال و ئەستێرەکانی کردووە.

هەڵبژاردەی ئێران لە کۆمەڵەی دووەمی مۆندیال لەگەڵ بەریتانیا، ئەمریکا و وێڵزدایە.

هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران ڕۆژی ٢١ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢ لە یەکەم یاریی خۆیدا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی بەریتانیا دەبێتەوە.

بۆ ناساندنی گرووپی دووهەمدا، بە «مەهدی تارمی»، «عەلیرەزا جەهانبەخش» و «سەردار ئەزمون» وەک ئەستێرە سەرەکییەکانی ئێران ئاماژە کراوە.