تشرینی دووه‌م 18, 2022 22:25 Asia/Tehran
  • پاڵەوانێتیی وەرزشکاری ئێرانی لە کێبەرکێی شەترەنجی لاوانی ئاسیا

وەرزشوانی ئێرانی ناسناوی یەکەمی پێشبڕکێی شەترەنجی خێرای پاڵەوانێتیی ئاسیای بۆ بەشی لاوان بەدەست هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا ڕۆژی هەینی، لە یەکەم ڕۆژی پاڵەوانێتیی لاوانی ئاسیا کە لەوڵاتی فیلیپین خەریکە بەڕێوەدەچێت، «ئاناهیتا زاهیدی فەر» توانی پلەی یەکەم لە بەشی شەترەنجی خێرای ئاسیادا بەدەست بهێنێت.

ئەم تیمە لەلایەن مامۆستای گەورە«مورتەزا مەحجوب»ەوە سەرپەرشتی دەکرێت.

کێبەرکێی بەشی ستانداردی شەترەنجی پاڵەوانێتی ئاسیا سبەینێ (شەممە) دەست پێدەکات.

سەرپەیڤ