تشرینی دووه‌م 21, 2022 05:15 Asia/Tehran
  • ئامادەبوونی وەزیری وەرزش و لاوان لە کەمپی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران

وەزیری وەرزش و لاوانی ئێران، وێڕای ئامادەبوونی لە کەمپی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەم وڵاتە، لەگەڵ یاریزانان و ئەندامانی کادێری تەکنیکی و ھونەری دیدار و وتووێژی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا)، «سەیید حەمید سەجادی» وەزیری وەرزش و لاوانی ئێران، لە وتووێژێکدا لەگەڵ «کارلۆس کەیرۆش» ڕاهێنەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران، سوپاسی هەوڵەکانی کردن و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە یارییەکەی ئەمڕۆ دووشەممەیان لە  بەرامبەر ئینگلتەرا.

«حەمید سەجادی» وەزیری وەرزش و لاوانی ئێران ڕۆژی یەکشەممە بەمەبەستی بەشداریکردن لە ئاھەنگی دەست پێ بوونی مۆندیالی ٢٠٢٢ ی قەتەرو سەیرکردنی یارییەکانی هەڵبژاردەی ئێران گەییشتە دۆحەی پایتەختی ئەم وڵاتە.

هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە بیست و یەکەمی نۆڤەمبەر لە یاریگای «خەلیفە»ی قەتەر ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دەبێتەوە.

مۆندیاڵی تۆپی پێی قەتەر ،بیست و دووھەمین مۆندیاڵە کە لە بیست و یەکەمی نۆڤەمبەرەوە ھەتا ھەژدەی دیسامبەری ٢٠٢٢ بە میواندارەتیی قەتەر بەڕێوەدەچێت و هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران لە کۆمەڵەی (B)دا لەگەڵ ئینگلتەراو ئەمریکاو وێڵز لە گروپێکدایە. مۆندیاڵی تۆپی پێ پڕبینەرترین ڕووداوی وەرزشییە لە تەواوی دنیاداو چوار ساڵ جارێک بۆ دیاری کرانی پاڵەوانی تۆپی پێی جیھان، بەرپا دەکرێت.

سەرپەیڤ