تشرینی دووه‌م 22, 2022 05:04 Asia/Tehran
  • شکست ھێنانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران لە یەکەمین یاریی خۆی لە مۆندیال دا

هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران لە یەکەم یاریی خۆیدا لە مۆندیاڵی ٢٠٢٢ی قەتەر بە ئەنجامی ٦-٢ بەرامبەر هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئینگلتەرا دۆڕا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، ، گۆڵەکانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئینگلتەرا لەم یارییەدا لەلایەن «بێلینگهام» لە خولەکی ٣٥، «ساکا» لە خولەکەکانی ٤٣ و ٦٢، «ڕەحیم ستێرلینگ» لە خولەکی ٤٥، «ڕاشفۆرد» لە خولەکی ٧١ و «جاک گریلیش» خولەکی ٩٠ دا تۆمار کران.

هەروەها گۆڵەکانی ئێران لە خولەکی ٦٥ و خولەکە بەفیڕۆدراوەکانی گێمی دووەمدا لە لایەن «مەهدی تاریمی» بە لێدانی سزا تۆمارکران.

هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران ڕۆژی هەینی دووھەمین یاریی خۆی لە کۆمەڵەی دووهەمی مۆندیاڵی  قەتەر بەرامبەر هەڵبژاردەی وێڵز ئەنجام دەدات.

سەرپەیڤ