تشرینی دووه‌م 22, 2022 09:01 Asia/Tehran
  • مۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەر؛ باڵادەستی هۆڵندا بەرامبەر پاڵەوانی ئەفریقا

لە دووهەمین یاری کۆمەڵەی «A»ی پاڵەوانێتییەکەدا هەڵبژاردەی هۆڵندا بەرامبەر سنیگالی پاڵەوانی ئەفریقا سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی فارس، لە چوارچێوەی یاریی دووەمی حەوتەی یەکەمی کۆمەڵەی«A»ی مۆندیالی 2022ی قەتەر، هەڵبژاردەی هۆڵندا کاتژمێر 19:30 لەگەڵ هەڵبژاردەی سنیگال ڕووبەڕووبووەوە و بە ئەنجامی 2-0 سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

لە کۆمەڵەی یەکەمی پاڵەوانێتییەکانی مۆندیالدا، ئیکوادۆر و هۆڵندا بە سێ خاڵ و جیاوازیی  دوو گۆڵ پێشەنگن، سنیگال و قەتەریش بە سفر خاڵ لە کۆتایی ئەم کۆمەڵەیەدان.

لە هەفتەی دووەمی ئەم کۆمەڵەیەدا، ڕۆژی هەینی قەتەر ڕووبەڕووی سنیگال و پاشان هۆڵندا ڕووبەڕووی ئیکوادۆر دەبێتەوە.

سەرپەیڤ