تشرینی دووه‌م 25, 2022 18:11 Asia/Tehran
  • هاوبەشی کردنی میری قەتەر لە ئاھەنگ گێڕانی هاندەرانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران

میری قەتەر لە ئاھەنگ گێڕانی هاندەرانی هەڵبژاردەی تیپی نیشتیمانیی ئێران بەشداریی کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەری ئیرنا، دوای سەرکەوتنی بایەخمەندی هەڵبژاردەی نیشتمانیی تۆپی پێی ئێران بەرامبەر هەڵبژاردەی نیشتمانیی وێڵز لە چوارچێوەی مۆندیاڵی ٢٠٢٢ ، «شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی» میری قەتەر بە ئامادە بوونی لە شوێنی تایبەت دا بەشداریی گەشەو شایی ھاندەرانی تیپی نیشتمانیی تۆپی پێی ئێران کرد.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە کە «میری قەتەر» و هاوڕێکانی هانی هەڵبژاردەی نیشتمانیی تۆپی پێی ئێرانیان داوە.

هەڵبژاردەی نیشتمانیی تۆپی پێی ئێران لە چوارچێوەی کێبەرکێکانی مۆندیاڵی ٢٠٢٢ ی قەتەردا

توانی بە  تیپی ھێزمەندی وێڵز بە دەرەنجامی دوو بە سیفربباتەوە.

یاریی دواتری تیپی نیشتیمانیی ئێران لە ھەمبەر ئەمریکادا دەبێت کە ڕۆژی سێ شەممەی داھاتوو ئەنجام دەگرێ.

سەرپەیڤ