تشرینی دووه‌م 26, 2022 09:12 Asia/Tehran
  • جامی جیهانی ٢٠٢٢؛ «روزبە چێشمی» باشترین یاریزانی کێبەرکێی نێوان ئێران و وێڵز

«روزبە چێشمی»، ھافبەکی تیپی نیشتیمانیی ئێران لە کۆتایی یارییەکەدا لەگەڵ وێڵز، جامی باشترین یاریزانی ئەم یارییەی بەدەست هێنا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی میهر؛ هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران ڕۆژی هەینی لە دووهەمین یاریی خۆی لە جامی جیهانی بەرامبەر وێڵز یاری کرد و بە دوو گۆڵی بێوەڵام سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

لەم یارییەدا «ڕۆزبە چێشمی» و «ڕامین ڕەزائییان» گۆڵەکانی ئێرانیان تۆمارکرد.

لەکۆتایی ئەم یارییەدا، «ڕوزبە چێشمی» کە لە گێمی دووھەمدا لەبری «ئەحمەد نوروڵاهی» هاتە مەیدانەوە، وەک باشترین یاریزانی یارییەکە هەڵبژێردرا.

هەڵبژاردەی نیشتمانیی تۆپی پێی ئێران ڕۆژی سێشەممە لە سێهەمین یاریی خۆی لە مۆندیاڵی ٢٠٢٢ی قەتەر ڕووبەڕووی ئەمریکا دەبێتەوە.

سەرپەیڤ