تشرینی دووه‌م 26, 2022 14:54 Asia/Tehran
  • بردنەوەی میدالیای زێڕی شەترەنجی لاوانی ئاسیا لەلایەن یاریزانێکی ئێرانییەوە

کچی شەترەنجبازی ئێرانی میدالیای زێڕی پاڵەوانەتیی لاوانی ئاسیای لەم بوارەدا بەدەست هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا ڕۆژی هەینی، پاڵەوانێتی لاوانی ئاسیا لە هەردوو بەشی کوڕان و کچان لە 19 تا 26ی نۆڤەمبەر لە فلیپین بە بەشداریی 52 یاریزان لە 11 وڵاتی ئاسیا بەڕێوەچوو.

لەکۆتایی کێبڕکێی لاوانی ئاسیا،تیمی نیشتمانیی شەترەنجی ئێران بەسەرکەوتنی «ئاناهیتا زاهیدیفەر» لە خولی خێراو بەدەستهێنانی میدالیای زێڕ، کارەکانی خۆی تەواو کرد.

تیمی شەترەنجی لاوانی ئێران کە پێکهاتبوو لە مامۆستای فیدە «ئارمان حاکمی»و مامۆستاکانی فیدەی ئافرەتان «ئاناهیتا زاهیدیفەر»، «میترا ئەسغەرزادە»و «ئەنوشا مەهدیان»،بە سەرۆکایەتی مامۆستای مەزن و گەورە ڕاهێنەری فیدراسیۆنی شەترەنجی جیهان «مۆرتەزا مەحجوب»، چوو بۆ کێبەرکێی پاڵەوانێتی لاوانی ئاسیا لە فلیپین .

سەرپەیڤ