کانونی یه‌که‌م 01, 2022 06:49 Asia/Tehran
  • پێلە، ئەفسانەی تۆپی پێی بەرازیلی کەوتە نەخۆشخانە

«ئێدسۆن ئارانتێس دی ناسیمنتۆ» ناسراو بە پێلە، ئەفسانەی تۆپی پێی بەرازیلی، بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە لە نەخۆشخانەی «ئەلبێرت ئەنیشتاین»ی شاری فیلادلفیای ئەمریکا خەوێندرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، کچەکەی پێلە ڕۆژی چوارشەممە ئەم هەواڵەی ڕاگەیاند و وتی: ئەفسانەی تۆپی پێی بەڕازیلی بەهۆی نەخۆشی لە نەخۆشخانەی «ئەلبێرت ئەنیشتاین» خەوێندراوە و بۆ تێگەییشتنی  باشتر لە گرفتەکانی،ھەتا ئێستا چەندین پشکنینی بۆ کراوە.

ئەفسانەی تەمەن ٨٢ ساڵی تۆپی پێی بەڕازیل لە مانگی ئەیلولی ٢٠٢١ تووشی وەرەمی قۆڵۆن بووە، لەو کاتەوە بە بەردەوامی بۆ چارەسەری ھاتوچۆی نەخۆشخانە دەکات.

پێلە تاکە یاریزانە لە مێژووی تۆپی پێدا کە سێ پاڵەوانێتیی مۆندیالی بەدەست هێنابێت (لە ساڵانی ١٩٥٨ و ١٩٦٢ و ١٩٧٠). ٩٢ یاری بۆ هەڵبژاردەی بەرازیل ئەنجام داوە و ٧٧ گۆڵی تۆمارکردووە. ئەم هێرشبەرە لە ساڵی ١٩٧٧ کۆتایی بە ژیانی وەرزشیی خۆی بە دیاری کراوی تۆپی پێ هێنا.

سەرپەیڤ