کانونی یه‌که‌م 08, 2022 14:09 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی ھێزمەندانەی هەڵبژاردەی نیشتیمانیی فوتساڵی نابیسایانی ئێران بەرامبەر کۆماری ئازەربایجان

هەڵبژاردەی ئێران لە مۆندیالی فوتساڵی نابیسایانی خوار ٢١ ساڵان لە هەڵبژاردەی ئازەربایجانی بردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، هەڵبژاردەی نیشتمانیی فوتساڵی نابیسایانی ئێران لە سەرەتای قۆناغی یەکەمی مۆندیاڵی فوتساڵی نابیسایانی خوار ٢١ ساڵان لە کوالالامپوری مالیزیا لە کۆمەڵەی «ئەی» ڕووبەڕووی ئازەربایجان بووەوە و بە ئەنجامی ٨-١ ئەم تیپەی بردەوە.

هەڵبژاردەی نیشتمانیی فوتساڵی نابیسایانی ئێران ئەمڕۆ پێنجشەممە بەرامبەر هەڵبژاردەی مالیزیا یاری دەکات.

مۆندیالی فوتساڵی نابیسایانی خوار٢١ ساڵ لە دوو کۆمەڵەیی داگری ئێران، مالیزیا، ئازەربایجان و عەرەبستان لە کۆمەڵەی «ئەی»و ئۆزبەکستان، تایلەند، کازاخستان و چین لە کۆمەڵەی «بی» دا  بەڕێوەدەچێت.

سەرپەیڤ