کانونی یه‌که‌م 11, 2022 10:55 Asia/Tehran
  • بردنەوەی میدالیای زێڕ و زیو لە لایەن نوێنەرانی ئێرانەوە لە پێشبڕکێکانی شەترەنجی قوتابخانەکانی ئاسیا

نوێنەرانی ئێران لە پێشبڕکێکانی شەترەنجی ستانداردی قوتابخانەکانی ئاسیا میدالیای زێڕ و زیویان بردەوە.

پێشبڕکێی شەترەنجی ستانداردی قوتابخانەکانی ئاسیا لە هەردووک بەشی ئازادو کچان لە سریلانکا بەڕێوەچوو.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران پێشبڕکێی ستانداردی شانزەهەمین پاڵەوانێتی قوتابخانەکانی ئاسیا لە هەردوو خولی ئازاد و کچان لە سریلانکا بە بەشداری 410 یاریزان لە 13 وڵاتی ئاسیا بەڕێوەچوو.

لە کۆتایی ئەم پێشبڕکێیانەدا «رامتین کاکەوەند» لە ئاستی تەمەنی کەمتر لە ٩ ساڵانی ئازاد، «ڕامتین کاکاوەند» لە قەزوینەوە بە کۆکردنەوەی ٨ خاڵ میدالیای زێڕی بەدەستهێنا.

لە ئاستی تەمەنی کەمتر لە ٧ ساڵانی ئازادیش ،«ئارەش شینی» یاریزانی خەڵکی«دەشتی گۆڵ»ی خوزستانیش بە کۆکردنەوەی ٧ خاڵ میدالیای زیوی لە کۆمەڵەی تەمەنی خوار٧ ساڵان بەدەست هێنا.

لە بەشی ئازادی خوار ١٧ ساڵان، «عەمید ڕەشیدی» خەڵکی کرمان بە کۆکردنەوەی ٥.٥ خاڵ پلەی حەوتەمی بەدەستهێنا.هەروەها «ڕامتین کاکاوەند»یش لە بەشی خێرای ئەم کێبەرکێیانەدا دوو میدالیای زیوی مسۆگەر کرد.

سەرپەیڤ