کانونی یه‌که‌م 11, 2022 18:40 Asia/Tehran
  • هەڵبژاردەی نابیسایانی تیپی فوتساڵی ئێران ڕێی لە قۆناغی پێش کۆتایی مۆندیاڵ کەوت

تیپی فوتساڵی نابیسایانی ژێر ٢١ ساڵی ئێران بە بەزاندنی چین ڕێی لە قۆناغی پێش کۆتایی مۆندیاڵ مالێزی کەوت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، تیپی فوتساڵی نابیسایانی ژێر ٢١ ساڵی ئێران پاش سەرکەوتن بۆ قۆناغی کۆتایی مۆندیالی ٢٠٢٢ی فوتساڵی مالیزیا، ئەمڕۆ (یەکشەممە) بەرامبەر چین یاریی کرد و بە ئەنجامی ١٤-١ سەرکەوتنی بەدەستهێنا و گەییشتە قۆناغی پێش کۆتایی.

یاریزانە نابیساکانی فوتساڵی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە قۆناغی پێش کۆتایی ڕووبەڕووی براوەی یاریی نێوان ئۆزبەکستان و عەرەبستان دەبنەوە.

هەڵبژاردەی فوتساڵی ئێران لە کێبەکێی کۆمەڵەکاندا لە عەرەبستان، مالیزیا و ئازەربایجانی بردبووەوە.

سەرپەیڤ