کانونی یه‌که‌م 14, 2022 12:39 Asia/Tehran
  • پاڵەوانێتی جیهانیی کێش ھەڵگرتن؛ «دێهدار» میدالیای زێڕی بەدەست هێنا

کێبەرکێی کێش ھەڵگرتنی دەستەی ١٠٢ کیلۆگرامی پاڵەوانێتیی جیهانی بە بردنەوەی میدالیای زێڕی یەکتەکان و مسۆگەرکرانی ناسناوی جێگری پاڵەوان لە لایەن «ڕەزا دێهدار» ئەندامی تیپی نیشتیمانیی ئێران کۆتایی پێ هات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ڕەزا دێهدار» نوێنەری دەستەی 102 کیلۆگرامی ئێران، بە دەستخستنی میدالیای زێڕی جوڵەی یەکتەکان پلەی دووەمی ئەم بەشەشی مسۆگەر کرد. ئەم ئەندامە خوزستانییەی تیپی نیشتیمانیی کێش هەڵگرتنی ئێران بە ڕەچەی ٣٩٠ کیلۆگرام ڕووی لەو کێبەرکێیانەی کۆلۆمبیا کردبوو.

ئەو یاریزانە نیشتیمانییەی ئێران توانی بە یەک تەکان کێشی ١٧٧ کیلۆگرام کۆنتڕۆڵ بکات و میدالیای زێڕ بەدەست بهێنێ.

«ڕەزا دێهدار» سەرباری ئەو ئاستە درەوشاوەییەی لە جوڵەی یەکتەکاندا، لە جوڵەی دووتەکان دا تەنها یەک جوڵەی بە دروستی ئەنجامدا و بە کۆنتڕۆڵکردنی کێشێکی ٢١٣ کیلۆگرام لە پلەی پێنجەم بەلاوە نەترازا.

ئەم یاریزانە نیشتمانییە ئێرانییە دواجار لە کێشی ١٠٢ کیلۆگرامدا بە کۆی ژمارەی پێوانەیی ٣٩٠ کیلۆگرام پلەی دووەمی بەدەستهێنا.

ململانێی کێش ھەڵگرتنی پاڵەوانێتیی ٢٠٢٢ی جیھان وەک یەکێک لە قۆناغەکانی هەڵبژاردنی ئۆڵەمپیکی ٢٠٢٤ پاریس لە ٥ تا ١٦ی دیسامبەر لە شاری «بۆگۆتا»ی پایتەختی کۆڵۆمبیا خەریکە بەڕێوەدەچێت.

سەرپەیڤ