کانونی یه‌که‌م 16, 2022 22:06 Asia/Tehran
  • هەڵبژاردەی نیشتمانیی فوتساڵی نابیسایانی ئێران بوو بە پاڵەوانی جیهان

هەڵبژاردەی نیشتمانیی فوتساڵی نابیسایانی ئێران بە سەرکەوتن بەسەر کازاخستان دا بوو بە پاڵەوانی قۆناغی یەکەمی مۆندیاڵی فوتساڵی خوار ٢١ ساڵی ٢٠٢٢ ی نابیسایان لە مالیزیا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، هەڵبژاردەی نیشتمانیی فوتساڵی نابیسایانی ئێران لە یاریی کۆتایی قۆناغی یەکەمی مۆندیاڵی فوتساڵی خوار ٢١ ساڵی ٢٠٢٢ لە مالیزیا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی کازاخستان بووەوەو لە کۆتاییش دا بە ئەنجامی یەک بە سیفر ڕکابەرەکەی خۆی بەزاندو  لەسەر سەکۆی پاڵەوانێتی ڕاوەستا.

«مەهدی کەرەمعەلی» گۆڵپارێز و سەریاری، «محەممەد حەسەن عەبدوڵڵاهی»، «مەسعود بەرناک»، «ئەبولفەزڵ ئیبراهیمی» و «عەلیرەزا نەسیری نەژاد» وەک پێکھاتەی سەرەکیی تیپەکە چوونە مەیدانەوە.

گۆڵەکەی ئێران لە خولەکی ٢٣ لەلایەن «سەجاد نادیمی» تۆمارکرا. لە یاریی ڕیزبەندییەکەدا هەڵبژاردەی ئۆزبەکستان بە ئەنجامی ١١-٦ بەرامبەر هەڵبژاردەی میواندار سەرکەوتنی بەدەستهێنا و پلەی سێیەمی مسۆگەر کرد.

با ئەوەش بوترێت ،«مەهدی کەرەمعەلی» گۆڵپارێز و سەریاری تیپە نیشتیمانییەکەی ئێران  وەک باشترین گۆڵپارێزی خولی یەکەمی مۆندیاڵی فوتساڵی خوار ٢١ ساڵی ٢٠٢٢ نابیسایان لە مالیزیادا ناسێندرا.

سەرپەیڤ