کانونی یه‌که‌م 17, 2022 21:20 Asia/Tehran
  • دەست پێ بوونی پێشبڕکێی پاڵەوانێتیی شەترەنجی خوێندکارانی ئاسیا و زەریای هێمن

پێشبڕکێی یاریزانانی خوێندکاری شەترەنج لە ١٠ وڵاتی ئاسیا و زەریای هێمن لە تاران دەستی پێکرد.

ئەمڕۆ (شەممە) ئاھەنگی دەست پێ بوونی پێشبڕکێی شەترەنجی خوێندکارانی ١٠ وڵاتی ئاسیا و زەریای هێمن لە شێوەی وێبینار لە فیدراسیۆنی وەرزشی زانکۆیی دا بەڕێوەچوو.

خولی سێیەمی پێشبڕکێی شەترەنجی خوێندکارانی ئاسیا و زەریای هێمن بە بەشداریی وڵاتانی چین، بۆتان، هیندستان، ئەندۆنێزیا، ئۆردۆن، مەنگۆلیا، سەنگاپوور، نیوزلەندا، سریلانکا و ئێران بۆ ماوەی ١٤ ڕۆژ بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوەدەچێت.

خوێندکارانی ئێران ئەمساڵی (٢٠٢٢)، لە پێشبڕکێی شەترەنجی جیهانیدا پاڵەوانێتییان بەدەستهێنا و لەم قۆناغەشدا چانسی بەدەستهێنانی میدالیایان هەیە.

ئێران لە یەکەمین خولی پێشبڕکێی شەترەنجی خوێندکارانی ئاسیا و زەریای هێمنیش میوانداریی ڕووداوەکەی بە ئەستۆ بووە.

«هادی بەشیریان» سەرۆکی فیدراسیۆنی وەرزشی زانکۆکان، لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵدەریی ئێران پرێس سەبارەت بەم پێشبڕکێیانە وتویەتی: تیمی نیشتمانیی شەترەنجی خوێندکارانی ئێران لەم پێشبڕکێیانەش دا چانسی بەدەستهێنانی میدالیای دەبێت.

«تەناز عەزڵی» ئەندامی تیپی نیشتمانیی شەترەنجی ەوێندکارانی ئێرانیش، وتوویەتی: ئاستی ئەم پاڵەوانێتییە بە هۆی ئامادەبوونی تیمەکانی هیندستان و چینەوە بەرزە، بەڵام ئێران بە هێزەوە ڕووبەڕووی ڕکابەرەکان دەبێتەوە.

سەرپەیڤ