کانونی یه‌که‌م 18, 2022 11:07 Asia/Tehran
  • بردنەوەی ١١ میدالیای ڕەنگاوڕەنگ لە مۆندیاڵی پارا کێش ھەڵگرتن دا

تیپی نیشتمانیی پاراکێش هەڵگرتنی ئێران بە ٧ ئەندامەوە توانی ١١ میدالیای ڕەنگاوڕەنگ لە مۆندیاڵی پاراکێش ھەڵگرتن لە ئیمارات بەدەست بهێنێت کە داگری ٩ میدالیای زێڕ و ٢ برۆنزە.

مۆندیاڵی پارا کێش ھەڵگرتنی 2022 بە میوانداریی ئیمارات، ڕۆژی پێنجشەممە دەستیپێکرد و ڕۆژی شەممە کۆتایی هات.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئێران پرێس بە گێڕانەوە لە پێوەندییە گشتییەکانی فیدراسیۆنی وەرزشیی گیانبازان و کەمئەندامان، لە پێشبڕکێکانی ڕۆژی شەممە (٢٦ی سەرماوەز)، «ئەحمەد ئەمین زادە»، پاڵەوانی نیشتمانیی بەشی سەروو ١٠٧ کیلۆی ئێران، چووە سەر سەکۆ.

«ئەمین زادە» توانی کێشی ٢٦٥ کیلۆ کۆنتڕۆڵ بکات و میدالیای زێڕ و ناسناوی پاڵەوانێتی بەدەست بهێنێت. ئەم نوێنەرەی ئێران ھەروەھا توانی میدالیای زێڕی گشتی مسگەر کات.

«مەهدی سەیادی» یاریزانێکی دیکەی تیپی نیشتمانیی ئێران توانی میدالیای برۆنزی ئەم کێشە بەدەست بهێنێت کە کێشی ٢٣٣ کیلۆگرام بوو.

هەڵبژاردەی نیشتمانیی ئێران کە بە ٧ ئەندامەوە بەشداریی ئەم چالاکییەیان کرد بوو، ١١ میدالیای ڕەنگاوڕەنگی مسۆگەر کرد کە داگری ٩ میدالیای زێڕ و ٢ میدالیای برۆنزی بوو.

سەرپەیڤ