کانونی یه‌که‌م 18, 2022 18:23 Asia/Tehran
  • کچێکی ئەفغانی لە پێشبڕکێی نیشتمانیی تیکواندۆی فەرەنسا پلەی سێیەمی بەدەستهێنا

«مەرزییە حەمیدی» تیکواندۆکاری خەڵکی ئەفغانستان، لە پێشبڕکێی نیشتمانیی تیکواندۆی فەرەنسا پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.

مسۆگەر کرانی پلەی سێیەمی وەرزشێک لە ھەندەران لە لایەن ئافرەتێکی ئەفغانییەوە ، لەکاتێکدایە کە تالیبان کۆمەڵێک بەرتەسکیی بەسەر ژنان لە ئەفغانستاندا سەپاندووە.

تالیبان دوای دەسەڵات گرات لە ئەفغانستان دا لە ناوەڕاستی مانگی ئابی 2022، قوتابخانەی کچانی سەرووی پۆلی شەشەمی داخست و ئەو ژنانەی کە لە فەرمانگەکاندا کاریان دەکرد ڕەوانەی ماڵەکانیان کردەوە.

هاوکات حکومەتی کاتیی تالیبان هەوڵی بەدەستهێنانی شەرعیەتی نێودەوڵەتی دەدات و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش جێبەجێکردنی ئەم داواکارییەی بەستووەتەوە بە ڕەچاوکرانی مافەکانی مرۆڤ بەتایبەتی مافی ژنان و کچانی ئەفغانی لە لایەن ئەم گروپەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی  ڕۆژی یەکشەممەی شەفەقنای ئەفغانستان، «مەرزییە حەمیدی» تیکواندۆکاری خەڵکی ئەفغانستان، گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردووەتەوەو لە توییتێکدا نووسیویەتی، ئەمە خەبات و ماندووبوونی منە بۆ وڵاتەکەم بۆ ئەوەی بە شانازییەوە ئاڵاکەی بشەکێتەوە. ئاماژەی بەوەشکردووە، "بە جیهان نیشان دەدەم کە ژنانی ئەفغانی بەهێزن".

«مەرزییە حەمیدی» دوای دەستەڵات گرتنی تالیبان لە ئەفغانستاندا وڵاتی بەجێ ھێڵاوەو لە ئێستادا لە فەرەنسا دەژیت.

سەرپەیڤ