کانونی یه‌که‌م 19, 2022 23:17 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی درەوشانەوەی تیپی کاراتەی ئێران لە پاڵەوانێتیی ئاسیا

هەڵبژاردەی کاراتەی پیاوان و ئافرەتانی ئێران گەییشتە قۆناغی کۆتایی پاڵەوانێتیی ئاسیا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران،ڕۆژی دووشەممە تیپی لێژنەی پیاوانی ئێران دوای سەرکەوتن لە بەرامبەر تورکمەنستان، ئۆزبەکستان و سعودیە، چوونە یاری کۆتایی.

تیمی کاتای ژنانی ئێرانیش بە پێکھاتەی «ئێلناز تەقیپوور»، «شادی جەعفەری زادە» و «نەجمە غازی زادە» بە کۆکردنەوەی ٢٣/٨٨ پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەیان بەدەستهێنا و ڕۆژی سێشەممە دەچێتە سەر تاتامی بۆ بەدەستهێنانی میدالیای زێڕ.

تیپی کاتای پیاوانی ئێرانیش بە پێکھاتەی «عەلی زەند»، «ئەبولفەزل شەهرجیردی» و «میلاد فەرەزمیهر»، لە کۆمەڵەکەیاندا پلەی دووھەمی بەدەستهێنا و گەییشتە قۆناغی دووھەمی ئەم خولە کە لەم قۆناغەدا بە  ۷۲  /  ۲۴ خاڵ ڕێی لە کێبەرکێی پلەبەند کەوت.

سەرپەیڤ