کانونی یه‌که‌م 24, 2022 11:44 Asia/Tehran
  • یاریزانی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران لە مێژووی یانەی پۆرتۆدا بوو بە ھەرماو

ئەستێرەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران ناوی خۆی له لیستی باشترین گۆڵکارانی مێژووی یانەی پۆرتۆ تۆمار کرد.

بڵاوکراوەی "ئۆجۆگۆ"ی پورتوگال باسی ھەڵکشانی «مەهدی تارمی» یاریزانی تۆپی پێی نیشتمانی ئێرانی لە لیستی باشترین گۆڵکارانی مێژووی یانەی پۆرتۆدا کردووە.

ئەم میدیا پورتوگالییە نووسیویەتی:«مەهدی تارمی» دوای گەڕانەوەی لە مۆندیاڵی ٢٠٢٢ی قەتەر دەستی بە تۆمارکردنی گۆڵ بۆ یانەی پۆرتۆ کردووە.

دوای ئەوەی ئەم هێرشبەرە گۆڵی بەرامبەر «ڤیزلا» تۆمارکرد،لەکۆتا گەڕی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی یەکێتی ئەورووپاش دا گۆڵی بەرامبەر «ژیل ڤیسێنتە»ی تۆمارکرد و گەییشتە پلەی بیست و پێنجەم  لەنێو باشترین گۆڵکارانی مێژووی یانەی پۆرتۆ.

ئەم یاریزانەی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران دوای گەییشتنەڕیزی ٢٥ گۆڵکاری ھەڵکەوتەی یانەی پۆرتۆ، بە سەرنجدانی لێک نزیک بوونی ناوەکانی داهاتوو و خێرایی گۆڵ تۆمارکردنی ژمارە 9.پێویستە ئەو یاریزانە نیشتیمانییەی ئێران هیوای بە سەرکەوتنی خۆی لە ژمارە پێوانەییە مێژووییەکاندا هەبێت.

سەرپەیڤ