کانونی یه‌که‌م 31, 2022 14:47 Asia/Tehran
  • بەڕێوەچوونی «ڕۆژی ڕۆشنبیریی عێراق» لە تاران

ڕۆژی ڕۆشنبیریی عێراق بە هاوکاریی ڕاوێژکاری فەرهەنگیی ئەم وڵاتە لە ئێران، بە ئامانجی ناساندنی کولتووری عێراقی و هاوبەشیی کولتووریی دوو وڵات لە تاران بەڕێوە برا.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا)، باڵوێزی وڵاتانی عەرەبیی دانیشتووی ئێران، نوێنەری لایەنە سیاسییەکانی عێراق، جێگرایەتییە نێونەتەوەییەکانی زانکۆکانی ئێران، نوێنەرانی ڕێکخراوە ڕۆشنبیرییەکانی ئێران وخوێندکارانی عێراقی و ئێرانی بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی ڕۆشنبیریی عێراق لە تاران دا کرد.

کۆمەڵێک لە هونەرمەندانی عێراقی لە ڕۆژی ڕۆشنبیریی ئەم وڵاتە لە تاران دا بەرنامەی هونەرییان پێشکەش کرد.

هەروەها به ئاماده بوونی بەرپرسانی عێراقی و ئێرانی، پەردە له سەر کتێبی «شیعری فڕین» بە ناوەڕۆکی پەیوەست بە «حاج قاسم سولەیمانی» و «ئەبومەهدی موهەندیس» لادرا.

سەرداری سپەھبۆد «قاسم سولەیمانی» فەرماندەی پێشووی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، سێھەمی ژانویەی ٢٠٢٠، لە کاتێکدا کە بە پێی بانگێشتنی فەرمیی کاربەدەستانی عێراق سەردانی ئەم وڵاتەی کردبوو، لە ھێرشی ئاسمانیی ھێزە داگیرکەرو تیرۆریستەکانی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا، ھاوڕێ لەگەڵ «ئەبو مەهدی موھەندیس» جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی و هەشت کەس لە هاوڕێبازەکانی دیکەی شەهید کران.

سەرپەیڤ