کانونی دوھەم 09, 2023 16:08 Asia/Tehran
  • ٥ سەرکەوتنی هەڵبژاردەی ئێران لە یەکەمین قۆناغی پاڵاوتنەکانی پینگ پۆنگی پاڵەوانێتیی جیهان

هەڵبژاردەی نیشتیمانیی ئێران لە قۆناغی یەکەمی پینگ پۆنگ بۆ پاڵاوتنی پاڵەوانێتی جیهانی لە دەوحە ٥ سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

کێبەرکێی پینگ پۆنگ بۆ پاڵەوانێتی جیهانی لە کیشوەری ئاسیا لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بەردەوام بوو. بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، ئەم پێشبڕکێیانە لە دوو بەشی تاکەکەسی و دووانەدا ئەنجام دەدرێن.

«نوشاد عالەمیان» بەرامبەر «عەلی عومەر» لە یەمەن، «نیما عالەمیان» بەرامبەر «ئەحمەد» لە قەتەر، «ئەمیر حسێن هیدایی» بەرامبەر «شیتی سانیل» لە هیندستان و «ئەمین ئەحمەدییان» بەرامبەر «عەبدولوەهاب محەمەد» لە قەتەرەوە سەرکەوتنیان بەدەستهێنا.

لە کێبڕکێی دووانەدا تیپی «ئەمین ئەحمەدییان» و «ئەمیر حسێن هێدایی» لە هەڵبژاردەی ئیماراتیان بردەوە و ئەمڕۆ دووشەممە لەگەڵ هەڵبژاردەی هیندستان ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

هەروەها «نەوشاد» و «نیما عالەمیان» لەگەڵ هەڵبژاردەی کازاخستان کێبەرکێ دەکەن.

سەرپەیڤ