یاریزانێکی ئێرانیی پینگ پۆنگ گەییشتە قۆناغی پاڵەوانێتیی جیهانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i414235-یاریزانێکی_ئێرانیی_پینگ_پۆنگ_گەییشتە_قۆناغی_پاڵەوانێتیی_جیهانی
«نیما عالەمیان» یاریزانی ئێرانیی پینگ پۆنگ بە سەرکەوتن بۆ ڕیزی شانزە یاریزانی سەرەکی پاڵەوانێتیی قەتەر ئامادەبوونی خۆی لەپاڵەوانێتیی جیهانی دا یەکلا کردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 11, 2023 12:18 Asia/Tehran
  • یاریزانێکی ئێرانیی پینگ پۆنگ گەییشتە قۆناغی پاڵەوانێتیی جیهانی

«نیما عالەمیان» یاریزانی ئێرانیی پینگ پۆنگ بە سەرکەوتن بۆ ڕیزی شانزە یاریزانی سەرەکی پاڵەوانێتیی قەتەر ئامادەبوونی خۆی لەپاڵەوانێتیی جیهانی دا یەکلا کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، لە چوارەمین ڕۆژی کێبەڕکێی تۆپی سەرمێزی بەدەستھێنانی پشکی پاڵەوانێتی جیهانی ٢٠٢٣ لە قەتەر، «نیما عالەمیان» سەرکەوتنی لە بەرامبەر نوێنەری کۆریای باشوور کە یاریزانی ڕیزبەندی 25 بوو لە جیهاندا، تۆمار کردو بۆ ڕیزی شانزە یاریزانی ھەڵکەوتەی کێبەرکێکان ھەڵکشاو گەیشتە پشکی تاکەکەسیی پاڵەوانێتیی جیهان.

لە هەمان کاتدا «مالۆنگ» پاڵەوانی ئەفسانەیی تۆپی سەر مێزی چینی، لەم قۆناغەدا بە دۆڕاندن بەرامبەر بە ڕکابەرە ژاپۆنییەکەی نەیتوانی پشکی جیهانی بەدەست بهێنێت.