سەرکەوتنی وەرزشوانی ئێرانی لە کێبڕکێی تۆپی سەر مێزی پاڵەوانێتیی جیهانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i414248-سەرکەوتنی_وەرزشوانی_ئێرانی_لە_کێبڕکێی_تۆپی_سەر_مێزی_پاڵەوانێتیی_جیهانی
وەرزشوانی ئێرانی لە پێشبڕکێی جیهانیی تۆپی سەرمێز بەرامبەر نوێنەرەکەی سەنگاپور سەرکەوتنی بەدەست هێنا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 12, 2023 14:04 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی وەرزشوانی ئێرانی لە کێبڕکێی تۆپی سەر مێزی پاڵەوانێتیی جیهانی

وەرزشوانی ئێرانی لە پێشبڕکێی جیهانیی تۆپی سەرمێز بەرامبەر نوێنەرەکەی سەنگاپور سەرکەوتنی بەدەست هێنا.

کێبەرکێی تۆپی سەرمێزی پاڵەوانێتیی جیهان لە کیشوەری ئاسیا ئەمڕۆ لە شاری دەوحەی پایتەختی قەتەر بەردەوام کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنجشەممەی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران ، پێشبڕکێی تۆپی سەر مێزی پاڵەوانێتیی جیهانی بە شێوەی تاک و دووانە بەڕێوە دەچێت، کە لە بەشی تاکەکەسیدا، وەرزشکاری ئێرانی «نەوشاد عالەمیان» توانی لە نوێنەری سەنگاپور بباتەوە.

پێشتر هەریەکە لە «نیما عالەمیان»، «ئەمیرحسێن هیدایی»و«ئەمین ئەحمەدیان»سەرکەوت بۆ پاڵەوانێتی جیهانی لە باشووری ئەفریقا لە خولی تاکەکەسی.

لەخولی دووانەدا تیپی «نەوشاد»و«نیما عالەمیان» و تیپی «ئەمین ئەحمەدیان» و«ئەمیرحسێن هێدایی» مۆڵەتی بەشداریکردن لە پێشبڕکێی جیهانی بەدەستهێنا.