کانونی دوھەم 13, 2023 13:31 Asia/Tehran
  • یاریزانی پێشووی تۆپی پێی بەریتانیا ڕەوانەی زیندان کرا

یاریزانی پێشووی تۆپی پێی «چارڵتۆن ئەتلەتیک» بە تۆمەتی ساختەکاری سزای ٧.٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

کەناڵی سکای نیوز ڕایگەیاند کە «ڕیچارد ڕوفۆس» کە بەرگریکاری تیپی یانەی «چارڵتۆن ئەتلەتیک» بووە، بە بڕی ١٥ ملیۆن پۆند فێڵی لە هاوڕێ و کەسوکاری کردووە.

سکای نیوز ئاماژەی بەوەشکردووە: ئەم یاریزانە تەمەن 47 ساڵانەی تۆپی پێ ڕۆژی پێنجشەممە بە تاوانی ساختەکاری و سپیکردنەوەی پارە و کاری نایاسایی سزای زیندانی کردنی بەسەردا سەپێندراوە.

لە ساڵانی 1993-2004 «ڕیچارد ڕوفۆس» 288 جار یاری بۆ تیپەکەی کردووە و 6 جار بۆ هەڵبژاردەی  ژێر 21 ساڵ ئینگلتەرا یاریی کردووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئەم کەناڵە، هەرچەندە چالاکییە نایاساییەکانی ئەم یاریزانە پێشووەی خولی نایابی ئینگلتەرا 15 ملیۆن پۆند زیانی لە هاوڕێ و خزمەکانی دابوو، بەڵام تەنها 2 پۆندی هەبوو.

سەرپەیڤ