کانونی دوھەم 13, 2023 17:01 Asia/Tehran
  • «ڕامین حسێن پوور» بووە باشترین گۆرانیبێژی فێستیڤاڵی لۆس ئەنجلێس

«ڕامین حسێن پوور» خەڵاتی باشترین گۆرانیبێژی پیاوی ساڵی ٢٠٢٢ی لە فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی لۆس ئەنجلێسی کەڵیفۆڕنیا بۆ کلیپی «نیگارکێش» بەدەست هێنا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ڕامین حسێن پوور» بە هونەری ڤیدیۆیی خۆی، خەڵاتی باشترین گۆرانیبێژی ساڵی ٢٠٢٢ی لە فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی لۆس ئەنجلێسی کەڵیفۆڕنیا بەدەست هێنا.

«حسێن پوور» توانی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی لۆس ئەنجلێسی کەڵیفۆڕنیا بە ئامادەبوونی ڕکابەرە نێودەوڵەتییەکانی دیکە جامی خەڵاتەکە بەدەست بهێنێت.

ئەم ڤیدیۆ هونەرییە لە ساڵی ١٤٠٠ بە مۆڵەتی فەرمانگەی مۆسیقای وەزارەتی فەرھەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی ئێران دروست کراوە.

هونەری ڤیدیۆیی «نیگار کێش» کە وتن و دەرهێنان و نووسین و بەرهەمهێنان و ڕێکخستن و ئاوازدانان و ژەندنەکەی بە گیتار لە ئەستۆی «ڕامین حسێن پوور» بووە، لەم دواییانەدا خەڵاتی باشترین دەرهێنانی بەڵگەفیلم، باشترین کورتە فیلمی ئاوێتەی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی ستۆکهۆڵمی  سویید،باشترین ئاوازدانەری لە «زاگرێب»ی کرواتیا و باشترین هونەری چەمکین لە بەشی نژیارڤانی و سینەما و مۆسیقای فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی لۆس ئەنجلێسی مسۆگەر کردووە.

سەرپەیڤ