کانونی دوھەم 14, 2023 13:51 Asia/Tehran
  • مەهدیی تارمی، گۆڵکاری ئاسیا لە ساڵی ٢٠٢٢

فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی ئامار و مێژووی تۆپی پێ، هێرشبەری هەڵبژاردەی ئێرانی وەک باشترین گۆڵکاری ساڵی ٢٠٢٢ی کیشوەری ئاسیا ناساند.

فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی ئامار و مێژووی تۆپی پێ (IFFHS) گۆڵکارانی ساڵی ٢٠٢٢ی جیهانی ڕاگەیاند کە بە گوێرەیەوە «مەهدی تارمی» باشترین گۆڵکاری ئاسیا دێتە ئەژمار.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم، هێرشبەری هەڵبژاردەی ئێران ٢١ گۆڵی لە خولی نایابی پورتوگال تۆمار کردووە، ٧ گۆڵ لە جامی ناوخۆیی دیکەی ئەم وڵاتە و ٦ گۆڵ لە ڕکابەرییەکانی نێودەوڵەتیی ئەورووپا بە درێسی یانەی پۆرتۆ و ٥ گۆڵیش لە گۆڵەکانی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئێران تۆمارکراون.

«کۆدای تاناکا» یاریزانی ژاپۆنیی تیپی «ئەلبیرێکس نیگاتا» لە سەنگاپور، توانیویەتی بە ٣٩ گۆڵ دەروازەی ڕکابەری تیپەکەی بکاتەوەو هاوشێوەی تارمی، لە پلەی یەکەمیشدا هاوبەشە لەگەڵ ئەستێرەکەی پۆرتۆ.

هەروەها «هیونگمین سۆن» یاریزانی کۆریای باشووری یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی بە تۆمارکردنی ٢٥ گۆڵ پلەی حەوتەمی ئەم ڕیزبەندییەی بەدەست هێناوە.

سەرپەیڤ