کانونی دوھەم 15, 2023 14:06 Asia/Tehran
  • درەوشانەوەی یاریزانانی ئێرانی لە خولی فوتساڵی ئیسپانیا

تیپەکانی فوتساڵی «مایۆرکا پاڵما» و «ڤاڵدپینیاس» بە ئامادەبوونی یاریزانە ئێرانییەکانیان سەرکەوتوو بوون لە شکست پێ هێنانی ڕکابەرەکانیان لە خولی فوتساڵی ئیسپانیا.

دوای حەوتەی ١٦ی خولی فوتساڵی ئیسپانیا سەروەریی تیپەکانی «مایۆرکا پاڵما» و «ڤاڵدپینیاس» هاتە ئاراوە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئیرنا، تیپی «مایۆرکا پاڵما» توانی بە ئەنجامی 5:1 لە تیپی «مانزارێس» بباتەوە.

«موسلیم ئەولاد قوباد» کە بەهۆی دەرنەکردنی ڤیزە بۆ ماوەی سێ حەوتە لە تیپەکەی دوورکەوتبووەوە، توانی لەم یارییەدا گۆڵی پێنجەمی تیپەکەی تۆمار بکات.

لە یارییەکەی تردا تیپی «ڤاڵدپینیاس» توانی بە گۆڵێک لە «لیڤانتی» بباتەوە.

«سەعید ئەحمەد عەباسی» لە تیپی «ڤاڵدپینیاس» یاری دەکات.

تیپی «مایۆرکا پاڵما» کە "حوسێن تەیبی" و "ئەولاد قوباد"ی لەگەڵدایە، لە ئێستادا بە کۆکردنەوەی ٣٦ خاڵ لە پلەی دووەمدایە و«ڤاڵدپینیاس» بە کۆکردنەوەی ٢٨ خاڵ لە پلەی چوارەمدایە.

سەرپەیڤ