کانونی دوھەم 16, 2023 15:22 Asia/Tehran
  • یەکسان بوونێکی بەنرخی

پیاوی ژمارە یەکی شەترەنجی ئێران لە کێبەرکێی نێونەتەوەیی "تاتا ستیل" ڕووبەڕووی یاریزانەکەی چین و پیاوی ژمارە دووی شەترەنجی جیهان بووەوەو لە ئەنجام دا یەکسانبوونێکی بەنرخی مسۆگەر کرد.

بەپێی زانیارییەکانی ئیسنا، مەقسوودلو کە خاوەنی ڕیتینگی ٢٧١٩یە، لە کاتێکدا ڕکابەرە چینیەکەی لە چالاکی خستووە کە ئەو ڕکابەرە چینییەی خاوەنی ڕیتینگی ٢٨١١ بووە. یارییەکە زۆری خایاند بەجۆرێک کە ئەم پێشبڕکێیە دوا یاریی ئەم پاڵەوانێتییە بوو کە کۆتایی هات.

هەروەها «ماگنوس کارلسن» یاریزانی ژمارە یەکی شەترەنجی لە جیهاندا، لە قۆناغی دووەمدا ڕووبەڕووی «کیمەری» ئەڵمانی بووەوە و توانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.

لە خشتەی ماستەرزی ئەم پاڵەوانێتییەدا، «کارلسن» بە کۆکردنەوەی ١.٥ خاڵ لە پێشەنگی یارییەکەدا بوو. هەروەها «مەقسوودلو» بەم یەکسانبوونە» خاڵێکی بەدەستهێنا و لە پلەی ١١ی ئەم پێشبڕکێیەدا وەستا.

«سەیید محەممەد ئەمین تەباتەبایی» یەکێکی دیکە لە یاریزانانی شەترەنجی نیشتیمانیی ئێران کە بە ڕیزبەندیی ٢٦٨٦ لە خشتەی «چالنجەرەکان»ی ئەم پاڵەوانێتییەدایە، لە دووەم یاریدا ڕووبەڕووی ئەو یاریزانەی شەترەنجی سلۆڤاکیا بووەوە و توانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.

ئه م سەرکەوتنه لە کاتێکدا بۆ هەڵبژاردەی ئێران مسۆگەر کرا کە بەرامبەرەکەی لەم خولەی کێبەرکێیەکاندا ٢٦٣٧ خاڵی هه بوو.

«تەباتەبایی» بەم سەرکەوتنە ١/٥ خاڵی بەدەستهێنا و پلەی سێیەمی مسۆگەر کرد.

سەرپەیڤ