کانونی دوھەم 21, 2023 16:03 Asia/Tehran
  • کێبەرکێی شەترەنجی ئافرەتانی پارێزگای کوردستان بەڕێوەچوو

کێبەرکێی شەترەنجی ئافرەتانی پارێزگای کوردستان بۆ ماوەی ٢ ڕۆژ و بە میوانداریی شاری سنە بەڕێوەچوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، پاڵەوانەتیی شەترەنجی ئافرەتانی پارێزگای کوردستان ڕۆژانی هەینی و شەممە بە ئامادەبوونی ١٤٠ یاریزانی شەترەنج لە شارە جیاجیاکان لە یانەی شەترەنجی سنە بەڕێوە چوو.

ئەم خولەی پێشبڕکێکان بە شێوەی ستانداردی «ڕیتد» و لە پێنج خول دا بە شێوازی سویسرایی بەڕێوە براو بە ناساندنی ھەڵکەوتەکانی ئەم بوارە کۆتایی پێ هات.

لە کۆتایی پاڵەوانێتی شەترەنجی ئافرەتانی پارێزگاکەدا، «دۆڕرسا ساعیدی» پلەی یەکەمی بەدەستهێنا، «مێلۆدی فەرهەنگ» پلەی دووەمی مسۆگەر کردو «زینا پویەندە»ش لە پلەی سێیەمدا وەستا.

لە ئێستادا ٦٤ هەزار وەرزشکاری  پارێزگای کوردستان لە بوارە وەرزشییە جیاوازەکاندا چالاکی دەنوێنن.

سەرپەیڤ