کانونی دوھەم 22, 2023 14:50 Asia/Tehran
  •  پێشەنگانی تۆپی سەرمێزی ئێران ٦ میدالیایان لە گۆڕەپانی جیھانی ھێنایەوە

پێشەنگانی تۆپی سەرمێزی ئێران، بە دەستخستنی دوو میدالیای زێڕ و دوو میدالیای برۆنز لە بەشی تاکەکەسی، و میدالیایەکی زێڕ و یەک میدالیایەکی برۆنز لە بەشی دووانە چالاکییەکانیان لە پاڵەوانێتی جیهانیی عومان ٢٠٢٣ کۆتایی پێ ھێنا.

کێبەرکێی  پاڵەوانێتیی پێشەنگانی تۆپی سەرمێزی جیھان،دوێنێ (شەممە ٢١ی ژانویەی ٢٠٢٣) لە شاری مەسقەتی پایتەختی عومان کۆتایی هات و ئێران بە ٣٢ نوێنەر بەشداریی ئەم پێشبڕکێیەی کرد.

لە دوایین ڕۆژی پێشبڕکێی پێشەنگانی جیهان لە عومان، لە بەشی تاکەکەسی دا «میهران ئەحەدی» لە ئاستی تەمەنی٤٥تا٤٩ساڵ بە سەرکەوتن بەسەر خەنیمێکی عەرەبستانی دا بوو بە پاڵەوان و «محەممەد عەلی جەعفەری» لە ئاستی تەمەنی ٨٠ بۆ ٨٤ ساڵ بە سەرکەوتنی ٣ بە ٢ لە بەرامبەر ڕکابەرێک لە ئەڵمانیاوە میدالیای زێڕی بەدەستهێنا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە گروپی تەمەنی ٦٥ بۆ ٦٩ ساڵ،«مەجید ئیحتشامزادە» بە قبوڵکردنی شکستی ٣-٢ لە بەرامبەر ڕکابەرێکی نەرویژی، میدالیای برۆنزی هاوبەشی بەدەستهێنا و لە گرووپی تەمەنی ٥٠ بۆ ٥٤ ساڵیش، «ڕەمەزانعەلی مەحمودی گۆڵستانی» لە بەرامبەرڕکابەرێک لە ئینگلتەراوە سەرکەوتنی بەدەستهێنا و میدالیای برۆنزی هاوبەشی مسۆگەر کرد.

لەبەشی دووانەی ئەم پێشبڕکێیەدا،لە گرووپی تەمەنی سەروو ٤٥ ساڵ، تیپی دوو کەسی «ڕەمەزان عەلی مەحمودی گۆڵستانی»و«عەبدولمەهدی تەباتەبایی»بەشکست پێ هێنانی ڕکابەرەکانی لەمیسروهیندستان و پۆڵەنداو گەییشتنە قۆناغی کۆتایی و لەدوا ڕووبەڕوو بوونەوەش دا بەدەرەنجامی ٣ بە ١ تیپە ھاوبەشەکەی تورکیا و نەرویژیان بردەوە و بوون بە پاڵەوان.

هەروەها تیمی دوو کەسەی «میهران ئەحەدی» و «سیامەک نەسیری» بە قبوڵکردنی شکست بەرامبەر هەڵبژاردەی دوو کەسەی تورکیا و نەرویژ لە قۆناغی پێش کۆتاییدا میدالیای برۆنزی هاوبەشی ئەم پاڵەوانێتییەیان بەدەست هێنا.

سەرپەیڤ