کانونی دوھەم 23, 2023 12:50 Asia/Tehran
  • کچێکی ئێرانیی یاریزانی پینگ پۆنگ لە پێشبڕکێی جیهانی

کچە پینگ پۆنگ بازی ئێرانی میدالیای برۆنزی لە پاڵەوانێتیی جیهانیی "هۆپس" بەدەست هێنا.

«وانیا یاوەری» کچە وەرزشوانی ئێرانیی بواری پینگ پۆنگ لە پێشبڕکێی جیهانی «هۆپس» لە فەرەنسا میدالیای برۆنزی بەدەست هێنا.

«هوپس» یەکێکە لە پلانەکانی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی پینگ پۆنگ بۆ فراوانکردن و پەرەپێدانی ئەم بوارە لە سەرانسەری جیهاندا.

ئامانجی سەرەکیی جێبەجێکردنی ئەم پلانە دۆزینەوەی کەسانی بەهرەمەندە و ڕاھێنانی کەسانی کەم تەمەنە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە کۆتایی پێشبڕکێی «ھۆپس»ی کچانی جیھان لە شاری «ئانێنبۆت»ی فەرەنسا، «وانیا یاوەری» میدالیای برۆنزی بەدەستهێنا.

«وانیا یاوەری» بە شکستپێهێنانی ڕکابەرەکانی لە کۆڵۆمبیا، فەرەنسا، کەنەدا، ئەمریکا، تونس، هەنگاریا، ئۆکرانیاو شکست هێنانی لە بەرامبەر ڕکابەرەکانی لە سوییدو تایلەند، میدالیای برۆنزی بەنرخی پێشبڕکێی جیهانیی «هوپس»ی جیھانی بەدەستهێنا.

سەرپەیڤ