کانونی دوھەم 24, 2023 15:09 Asia/Tehran
  • تیپی باڵەی دانیشتانێی ئێران، بوو بە باشترین تیپی جیهان

بە پێی ڕاگەیاندنی فیدراسیۆنی باڵەی جیهان، ھەمیسان تیپی باڵەی دانیشتانێی ئێران وەک باشترین تیپی جیهان ڕاگەیەندرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، فیدراسیۆنی جیهانیی باڵەی دانیشتانێ، پێڕستی باشترین تیپەکانی ئەم بەشەی لە دوو بەشی پیاوان و ئافرەتان ڕاگەیاند و هەڵبژاردەی نەتەوەیی پیاوانی ئێران بە کۆکردنەوەی ٤ هەزار و ٥٠٠ خاڵ پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.

دوای هەڵبژاردەی ئێران، هەڵبژاردەی بۆسنە و هەرزەگۆڤین بە کۆکردنەوەی ٣ هەزار و ٩٢٠ خاڵ لە پلەی دووەمدایە و بەڕازیل بە کۆکردنەوەی ٣ هەزار و ٦٧٣ خاڵ لە پلەی سێیەمی جیهاندایە.

لەم ڕیزبەندییەدا تیپەکانی میسر، ئەڵمانیا، چین، کازاخستان، ئەمریکا، ئۆکرانیاو کرواتیا لە پلەکانی چوارەم تا دەهەمدان.

هەڵبژاردەی ئێران جێی شانازی ترین تیپی جیهانە و لە ٩ پێشبڕکێی پارائۆلەمپیکدا ٧ میدالیای زێڕ و ٢ میدالیای زیوی بەدەستهێناوە.

سەرپەیڤ